ئەستێرەیەكی پێشوی ئیتاڵیا پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتی كردنی یۆڤانتۆس

03:36 - 29/05/2023

1309جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردوە، یۆڤانتۆس گفتوگۆ لەگەڵ ئەستێرەی پێشوی یانەکەی فابیۆ گرۆسۆ دەکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتو ببێتە ڕاهێنەری تیمەکە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردوە، گرۆسۆ پاڵێوراوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتو ببێتە جێنشینی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەر، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی باسەکانی ئەگەری ڕۆیشتنی دوای ئەوەی نەیتوانی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنس لیگ مسۆگەر بكات لەگەڵ ئەوەشدا لە گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا شكستی هێنا.

گرۆسۆ پێشتر یاری بۆ یۆڤانتۆس کردوە و لەم دواییانەشدا سەرکردایەتی فرۆسینۆنی کرد بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیزەکانی یانە پلە یەکەکان.

یۆڤانتۆس سزای لێبڕینی 10 خاڵی لە خولی ئیتاڵیادا بەسەردا سەپێنرا، بەمەش ئەو یانەیە نەیتوانی بگاتە هیچ خولێكی ئەوروپی بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو.

نیشانەکردن

#سێریا ئەئ #یۆڤانتۆس