خەندان سپۆرت
سپۆرت میدیا سێت ئاشکرای کرد، لویس ئێنریکی ڕاهێنەری ئیسپانی مەرجی خۆی داناوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتو ڕاهێنان بە یانەی ناپۆلی بکات كە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بو.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردوە، ئینریکی دەیەوێت موچەی 8 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک وەربگرێت، ناپۆلی هەوڵی گواستنەوەی ئینریکی دەدات بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی توتیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری ئیتاڵی، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەكە جێبهێڵێت.
لە یارییەكانی ئەم وەرزە و بە سەركردایەتی سپالێتی ناپۆلی بۆ سێیەم جار لە مێژوی خۆیدا نازناوی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیای بەدەستهێنا.
پەیوەندی نێوان سپالێتی و ئۆریلیۆ دی لۆرنتیسی سەرۆکی یانەکە تاوەكو دەهات بەرەو ئاڵوزی دەچو، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا جیابونەوە لە نێوان ڕاهێنەر و پارتێنۆپی روبدات.
لەو بارەییەوە دی لاورێنتسی سەرۆكی یانەكە وتی: لوچیانۆ سپالێتی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ناپۆلی جێدەهێڵێت، چونکە دەیەوێت بۆ ماوەی ساڵێک پشو بدات.