خەندان سپۆرت
یۆڤانتۆس بڕیارە لە ماوەی دە ساڵدا بۆ یەکەمجار بەشداری پاڵەوانێتییەکانی چامپیۆنس لیگ نەکات، ئەمەش لە وەرزی داهاتودا زیان بە یانەكە دەگەیەنێت.
بیانکۆنێری وەرزێکی ئاسانی نەبو، دوای دەستپێکردنێکی لاواز، یانەکە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردودا 15 خاڵی لێ شكێنرا، بەهۆی ساختەکردنی ئەژماری داراییانەوە.
یوڤانتۆس تانە لە لێدانی سزاکەی دا، کە بەشێوەیەکی کاتی هەڵوەشایەوە تاوەكو دادگایییەکی نوێ ئەنجام بدرێت، بەمەش ڕێگەی پێدرا بگەڕێتەوە بۆ چوار ڕیزبەندی یەکەم.
بەڵام ئەمە درێژەی نەکێشا، چونکە سزای لێبڕینی 10 خاڵی بەسەردا سەپێندرا، ئەمەش بوە هۆی دابەزینی بۆ پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولەکە.
وە ڕۆژنامەی "لا گاریتا دیلۆ سپۆرت" بڵاویکردەوە، یۆڤانتۆس لە وەرزی داهاتودا لە ڕوی داراییەوە زیانێکی زۆری دەبێت.
لە نێوان پاداشتەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بیانکۆنێری نزیکەی 90 ملیۆن یۆرۆ لە داهاتی لەدەست دەدات.
جگە لەوەش پێدەچێت نەبونی کاریگەری لەسەر گرێبەستە بازرگانییەکانی و سەرنجڕاکێشیی نێودەوڵەتی هەبێت، ئەمەش ڕەنگە لە داهاتودا کاردانەوەی دیکەی هەبێت.