پیمینتا: ڤێراتی دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیتاڵیا

04:11 - 25/05/2023

988جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بریکاری یاریزانی پاریس سانجێرمان، مارکۆ ڤێراتی، ڕافایلا پیمینتا، دوپاتیکردەوە کە یاریزانەكە حەز دەکات ڕۆژێک بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و کۆتایی بە گەشتەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بهێنێت.

پیمینتا ئاماژەی بەوەشکردوە، ڤێراتی هەمیشە ویستویەتی بگەڕێتەوە ئیتاڵیا، بەبێ ئەوەی دیاری بکات کەی ئەوە ڕودەدات.

وە ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە دەیەوێت بگەڕێتەوە، ناتوانم بەناوی ئەوەوە ئەوە بڵێم، ئێستا پاریس سان جێرمان دەبێت پاڵەوانێتی خولی فەرەنسا، دوای ئەوە دەبینین چی ڕودەدات.

وە لە کۆتاییدا سەبارەت بە ناڕازیبونی سانجێرمان لە ئاستی یاریزانەکە وتی: هەمو جارێک مامەڵە لەگەڵ بابەتە نادروستەکاندا دەکرێت، ئەمەش ئەوەیە کە من دەیکەم، ئێمە تەنیا لە ڕۆژنامەکانەوە ئەو شتانە دەبیستین، من لە هەمو شتێک تێناگەم کە دەیخوێنینەوە.