خەندان سپۆرت
خافێر تیباس سەرۆکی لالیگا داوای لێبوردنی لە تویتەکانی کرد کە تیایدا هێرشی کردە سەر ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید دوای یارییەکەی ڤالانسیا.
ڤینیسیۆس جونیۆر لە یارییەکەی ڕیال مەدرید و ڤالانسیا لە خولی ئیسپانیا دروشمی ڕەگەزپەرستانەی لە دژی وترایەوە.
لە میانی لێدوانەکانیدا، تێباس وتی: ئەگەر بەڕاستی کێشەیەک هەبوبێت و تویتەکان بە دروستی لێکنەدراونەتەوە، ئەوا داوای لێبوردن دەکەم، هیچ کێشەیەکم نییە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر ئەم سوکایەتیانە ئەنجامدراوە، ئێستاش هەمان شت رودەدات، بۆ بەرگریکردن لە ڤینیسیۆس و ئەو یاریزانانەی لە ئیسپانیا یاری دەکەن یان هەر کەسێک کە ڕوبەڕوی ئەم شتانە دەبێتەوە، مەبەستم ئەوە نەبو.
وە لە کۆتاییدا وتی: ئێمە ڤینیسیۆسمان خۆشدەوێت، منیش بە شێوەیەکی شەخسیی خۆشم دەوێت، ئەگەر تویتەکان لێکدانەوەیەکی خراپیان لێکەوتەوە، و ئەمەش بەڕاستی ڕویدا چونکە زۆر کەس بە شێوەیەکی جیاواز لێکدانەوەیان بۆ کردوە، ئەوا دەبێت داوای لێبوردن بکەم.