ئۆسیمێن لە بەرلینە

02:49 - 24/05/2023

1452جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

توتۆ مێرکاتۆ ئاشکرای کرد، ڤیکتۆر ئۆسیمێن هێرشبەری نەیجیریا و یانەی ناپۆلی لە شاری بەرلینی ئەڵمانیایە.

سەرچاوەكە بونی ئۆسیمێنی لە بەرلین بەستەوە بە خواستی بایرن میونشن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئەو یاریزانە.

ناپۆلی لەم وەرزەدا نازناوی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیای بەدەستهێنا، بۆ سێیەم جار لە مێژوی خۆیدا، ئۆسیمێنیش یەکێک بو لەو یاریزانە دیارانەی کە بەشداری لەم دەستکەوتەدا کرد.

ئۆسیمین بە ئامانجی چەند یانەیەکی خولی ئینگلیزی دادەنرێت، وەک مانچستەر یونایتد و چێڵسی.

بایرن میونشن بۆ وەرزی داهاتو بەدوای هێرشبەرێکی قەناس بەدەست دەگەڕێت، هاوشێوەی تایبەتمەندییەکانی ڤیکتۆر ئۆسیمین.