خەندان سپۆرت
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، دوپاتیکردەوە کە پێویستە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ بەرانبەر مانچستەر سیتی بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ دۆڕا.
ڤینیسیۆس لە میانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیدا وتی: دۆخەکە زۆر ئاڵۆز بو، لەبەردەم تیمێکی گەورە لە یاریگای خۆیان وەستاینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژێکی زۆر قورس بو بۆ ئێمە، بەڵام دەبێت لە وانەکانی ئەم یارییەوە فێربین، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتو ئەمە دوبارە نەبێتەوە، و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ زۆر قورسە.
وە سەبارەت بە چارەنووسی ئەنچیلۆتی، ڤینیسیۆس وتی: بێگومان دەبێت بەردەوام بێت.
لە کۆتاییدا وتی: ئێمە زۆر دڵتەنگین، و ویستمان یارییەکە ببەینەوە، بەڵام نەمانتوانی.
یاری چون بە یەکسانبونێکی ئەرێنی کۆتایی هات بە گۆڵێک بۆ هەردولا، کە لە قەڵای مێرینگی "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" بەڕێوەچو.