کانسێلۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر مانەوە لەگەڵ بایرن میونشن یەکلایی دەکاتەوە

04:19 - 16/05/2023

1972جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانی پورتوگالی جواو کانسێلۆ، یاریزانی بایرن میونشن، لەسەر هەڵوێستی خۆی یەکلایی بوەتەوە لەبارەی بەردەوامبون لەگەڵ تیمە ئەڵمانییەکەی لە قۆناغی داهاتودا.

کانسێلۆ لە زستانی 2023 لە مانچستەر سیتیەوە بۆ یاریکردن روی لە یانە باڤارییەکە كرد بە خواستن بۆ ماوەی 6 مانگ، لە گرێبەستەکەیدا بڕگەیەکی هەبو کە مافی کڕینی هەیە بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ.

وە بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرت پێشبینی دەکرێت کانسیلۆ لە ماوەی داهاتودا لەگەڵ بایرن میونشن ژیانی وەرزشی خۆی تەواو نەکات.

کە تۆڕەکە ڕایگەیاندوە کە یانە باڤارییەکە بیر لە کڕینی کانسێلۆ ناکاتەوە بۆ هەمیشە بەهۆی ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بۆ ئەوەی یاریزانەکەی پێ بگوازێتەوە.

سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردوە، یانە ئەڵمانییەکە ئەو 70 ملیۆن یۆرۆیە نادات کە سیتی لە گرێبەستی خواستن داینابو بۆ ئەوەی بۆ هەمیشەیی یاریزانە پورتوگالیەكە بکڕێتەوە.

وە تۆڕەکە پشتڕاستی کردەوە کە خودی یاریزانەکە پێی وایە کە کاتێک وەرزی ئێستا لە هاوینی 2023 کۆتایی هات، ژیانی وەرزشی لەگەڵ بایرن تەواو ناکات، و بە دڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە بۆ تیمی پێشوی.