تۆناڵی: ڕوبەڕوبونەوەی ئینتەرمیلان ئەنجامی ئەم وەرزی میلان دیاری دەکات

06:07 - 15/05/2023

1875جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ساندرۆ تۆنالی یاریزانی میلانۆ جەختی لەسەر گرنگی ئەو یارییە کردەوە کە تیپەکەی کۆدەکاتەوە کە سبەی سێشەممە بەرانبەر ئینتەرمیلان لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ.

میلان لە یاری چوندا بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ بە یانەی ئینتەر میلان دۆرا.

تۆنالی لە لێدوانێکیدا کە ماڵپەڕی سپۆرت میدیا سێت بڵاویکردوەتەوە دەڵێت: بەدڵنیاییەوە شتێک لەگەڵ ئێمەدا گۆڕاوە، لەسەرەتای ئەمساڵ ئامانجمان لە مێشکدا بو، زۆر شتیش وەک پێویست نەبو، بەڵام بەرانبەر ئینتەر هەوڵدەدەین هەمو شتێک بکەین بۆ ئەوەی ئامانجەكانی وەرزەکەمان بگۆڕین، ئەگەر ئەوەی لە یارییەکەدا دەمانەوێت بەدەستی بهێنین، ئەوا ئەنجامێكی باش لە وەرزەكەماندا بە دەست دەهێنین.