ئینزاگی: یەکێک لە گرنگترین یارییەکان لە مێژودا ئەنجام دەدەین

03:29 - 15/05/2023

1547جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سیمۆن ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان باسی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیمەکەی لەگەڵ میلان کرد کە ڕۆژی سێشەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ ئەنجام دەدرێت.

ئینتەر لە یاری چون بە دو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەسەر میلان بەدەستهێنابو، بڕیارە سەبینێ لە كاتژمێر 10:00ی شەو بە كاتی باشوری كوردستان یاریی دوەمی نێوانیان ئەنجام بدەن.

لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانی سەبارەش بەو یارییە، ئینزاگی ڕایگەیاند: سبەی یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی ئینتەرمیلان لە مێژودا ئەنجام دەدەین، كە پێشتر بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لە یاریی چون بردمانەوە، بەڵام مانای ئەوە نییە کە شتەکان کۆتاییان هاتوە، ئێمە هێزی میلان دەزانین، ئەوانیش گرنگی ئەو یارییە دەزانن و یاریزانی نایابیان هەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرەكەی نێراتزۆری وتی: دەبێت بە دڵ و گیانمانەوە یاری بکەین بۆ ئەوەی خەونەکەمان بەدی بهێنین بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی، بڕیارم نەداوە لەگەڵ کام پێکهاتەدا بچمە ناو یاریگا، چاوەڕێی مەشقەکانی داهاتو دەکەم.

سیمیۆنی لە كۆتایدا وتی: دەبێت یارییەکی گەورە ئەنجام بدەین، چاوەڕێی پاڵپشتی هاندەرانم و هیچ گومانێک لە ئامادەبونیان نییە، چونکە هەمیشە لە کاتە سەختەکان و کاتە خۆشەکاندا لە تەنیشتمان بون.