خەندان سپۆرت
ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کردوە، كە یانەی ڕیال مەدرید ئارەزوی گواستنەوەی جوشوا کیمیچ یاریزانی یانەی بایرن میونشن دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یانەی ڕیال مەدرید بەدوای جێگرەوەیەکی داهاتودا دەگەڕێت بۆ ئەو دو یاریزانە کە بریتین لە لۆکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس، کە گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەی شاهانە بۆ وەرزێکی دیکە تاوەكو مانگی حوزەیرانی 2024 نوێ دەکەنەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، کە کیمیچ لە یاریکردن لە زیاتر لە پۆستێکدا باشە، بەو پێیەی لە هێڵی بەرگری ڕاست و ناوەڕاست یاری دەکات، هەروەها لە هێڵی بەرگریشدا، ئەمەش سودی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەبێت.
گرێبەستەکەی کیمیچ لەگەڵ بایرن لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت، هەروەها هیچ نیازێکی نییە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕوات، بەڵام بە ڕەهایی ڕۆیشتنی ڕەتناکاتەوە، بەڵکو دەیەوێت بچێتە یانەیەک کە لە چامپیۆنسلیگدا هێزێکی گەورەی هەبێت، هیچ شتێکیش لە ڕیال مەدرید باشتر نادۆزێتەوە.