خەندان سپۆرت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، گواستنەوەی خۆی بۆ خولی سعودیە تەواو کردوە.
وە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا لە ڕێگەی یەکێک لە سەرچاوەکانییەوە پشتڕاستی کردەوە کە گواستنەوەی مێسی بۆ سعودیە بەپێی گرێبەستێکی "ناوازە و گەورە" بوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو یانەیە بکات کە یاری بۆ دەکات.
لەلایەکی دیکەوە یانە پاریسییەکە دوپاتی کردەوە کە گرێبەستەکەی مێسی تاوەكو 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ کارا دەبێت.
وە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕایانگەیاندبو کە مێسی ساڵانە بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ڕیزەکانی هیلال، بە مەبەستی دروستکردنی دۆخێکی ڕکابەری لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، یاریزانی نەسری سعودی.