خەندان سپۆرت
تۆم كروزی ئەستێرەی هۆلیود لە یەكێك لە پێشبڕكێكانی فۆرمولا وەندا بە ئەنجامدانی كارێك هاندەرانی سەرسام دەكات.
لەم ڤیدیۆیەدا ئەستێرەی هۆلیود تۆم کروز دەردەکەوێت، لەکاتی ئامادەبونی لە پێشبڕکێی میامی گراند پری لە فۆرمۆلا وەن، کاتێک کاری یەکێک لە میکانیکەکانی تیمی مێرسیدس ئەنجام دەدات بە یارمەتیدانی گۆڕینی تایەی ئۆتۆمبێل لەکاتی نمایشێکی سەرگەرمی بۆ بینەران.
زۆرێک لە ئەکتەر و وەرزشوانانی بەناوبانگ لەم وەرزەدا بەشداری یەکەم پێشبڕکێیان کرد كە لەسەر خاکی ئەمریکا بەڕێوەچو.