واین ڕۆنی هۆشداری دەداتە یانەی شاهانە

05:46 - 07/05/2023

2241جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

واین ڕۆنی هێرشبەری پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد لە بارەی یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ كە مانچستەر سیتی روبەروی یانەی ڕیال مەدرید دەبێتەوە هۆشیاری دەداتە یانەی شاهانە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵیدا ڕۆنی وتی: مانچستەر سیتی نەک تەنها ڕیاڵ مەدرید لەناو دەبات، بەڵکو یاریزانەکان و ستافی تەکنیکی یاریزانانی ڕکابەر سەرسام دەکات، بەڵام بێگومان دەتوانم بڵێم لە کۆتاییدا لەم پێشبینیەدا هەڵە بم.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ تیپێک لە مانچستەر سیتی باشتر نییە کە بتوانێت بەرانبەر ڕیال مەدرید بوەستێت بە سەرکردایەتی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرەکەی، پێموایە مان سیتی زۆر نایاب و لە ئاستێکی جیاوازدایە لە هەر ڕکابەرێک کە ڕیال مەدرید لەم دواییانەدا ڕوبەڕوی بوەوەتەوە.