خەندان سپۆرت
دانوستانەکان بەردەوامن بۆ فرۆشتنی مانچستەر یونایتد، یان بە شێخ جاسم لە بنەماڵەی دەسەڵاتدار لە قەتەر یان بە گروپی INEOS بە سەرۆکایەتی سێر جیم ڕاتکلیف.
لەم چوارچێوەیەدا، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە شێخ جاسم هەوڵی ئەوە بدات لە هاویندا گرێبەستێکی ناوازە لەگەڵ کیلیان مباپێ ئەنجام بدات، ئەگەر بتوانن یانە ئینگلیزییەکە بکڕن.
وە بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت بیڵدی ئەڵمانی، قەتەرییەکان لە هاویندا خەرجیەکی زۆر دەکەن ئەگەر بتوانن تاوەكو ئەو کاتە یانەکە بکڕن، وە یەکێک لە ئامانجەکانیان كیلیان مباپێیە.
هەروەها دەکرێت ئیدواردۆ کاماڤینگای یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید ببێتە بژاردەیەکی دیكە و هەروەها کینگسلی کۆمانی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانیان.