خەندان سپۆرت
ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس پێش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە لە گەڕی 33ی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕوبەڕوی یانەی لێچی ببنەوە، لێدوانێكیدا و باسی لە ئامانجەكانی یانەكەی كرد.
ئالێگری لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: سبەی بۆ روبەروبونەوەی تیمێک کە دەیەوێت لە خولی پلە یەکدا بمێنێتەوە، کارێکی قورس دەبێت، دەبێت باش بین و تەرکیزمان لەسەر یارییەكە بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاستمان بەرانبەر بۆلۆنیا باش بو، چەندین هەلمان دروستکرد کە سودمان لێ وەرنەگرت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵسەنگاندنەکان لە کۆتایی وەرزدا ئەنجامدەدرێن، دەبێت سەرنجمان لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکانمان بێت، کە بریتییە لە تەواوکردنی وەرزەکە لە چوار پلەی یەکەم و گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەگەڵ بردنەوەی نازناوی یۆروپا لیگ، دوای ئەوە دەبینین چی ڕودەدات.