دو یانەی گەورەی ئەوروپی ئارەزوی گرێبەستکردن لەگەڵ مانێ دەکەن

05:12 - 02/05/2023

1669جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی سپۆرت بیڵد بڵاویکردەوە، بایرن میونشن بەدوای تیمێکدا دەگەڕێت بۆ گواستنەوەی سادیۆ مانێ لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، یانەی چێڵسی ئارەزوی بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئەو یاریزانە دەکات.

مانێ لە بایرن وەک چاوەڕوان دەکرا سەرکەوتو نەبو، لە 35 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 12 گۆڵ و 5 ئەسیستیشی تۆمارکردوە.

وە باس لەوە کرا کە بایرن میونشن هەوڵدەدات لە کۆتایی وەرزی ئێستادا لە مانێ ڕزگاری بێت، دوای قەیرانی هێرشکردنە سەر لیرۆی سانێ هاوڕێی تیپەکەی.

وە "بیڵد" ئاماژەی بەوەشکردوە، "چێڵسی ئارەزوی گرێبەستکردن لەگەڵ مانێ دەکات و باڤارییەکان ئامادە دەبن دانوستان بکەن ئەگەر داوایان لێبکرێت".

هەروەها گرنگیدان لەلایەن ناپۆلییەوە هەیە، کە دەیانەوێت مانێ جێگەی ئەگەری ڕۆیشتنی ڤیکتۆر ئۆسیمێنی نەیجیریا بگرێتەوە.