مانچستەر یونایتد سورە لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێك

02:57 - 02/05/2023

1711جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی باسی لە خواستی مانچستەر یونایتد کردبوو بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیاری لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتودا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "تۆتۆ مێرکاتۆ وێب"، بەرپرسانی مانچستەر یونایتد دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام هۆتسپێرس ئەنجام بدەن.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکرد، یانەی مانچستەر یونایتد لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئینتەرمیلانی وەک ئامانجێكی جێگرەوە دەستنیشانکردووە لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی هاری کەین.

گرێبەستەکەی هاری کەین لەگەڵ یانەی تۆتنهام لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، سپێرزیش لە مێرکاتۆی داهاتودا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابێت.

وە ماڵپەڕە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، مانچێستەر یونایتد دەتوانێت ئۆفەرێکی نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات بۆ ئەوەی ئینتەرمیلان ڕازی بکات دەستبەرداری لاوتارۆ بێت.

جێگای سەرنجە لە چەند ساڵی ڕابردودا هاری کەین بوەتە ئامانجی مانچستەر یونایتد، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بوەتە ئامانجێکی سەرەکی، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پێویستی بە گرێبەستکردن لەگەڵ تێن هاگ، بەڕێوەبەری تەکنیکی ماینو، بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی سەری ڕم.