راهێنەرێكی ئیتاڵی بۆ جێگرتنەوەی گالتیێ لە پاریس سانجێرمان پاڵێوراوە

02:48 - 02/05/2023

1520جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئیتاڵی پالێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی پاریس سانجێرمان، بۆ ئەوەی جێگەی کریستۆف گالتیێ بگرێتەوە.

سایتەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە ڕاهێنەری پێشوی تۆتنهام لەم دواییانەدا سەردانی پایتەختی فەڕەنسای کردوە، بۆ ئەوەی پشوی هەفتەی لەوێ بەسەر ببات.

پێگەکە ئاماژەی بەوەش کردوە کە کاندیدکردنی کۆنتی بۆ پۆستی ڕاهێنەر لە چوارچێوەی خواستی یانە پاریسیەکەیدایە بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕاهێنەری ئێستای لە پۆستەکەی دوربخاتەوە.

بە هەمان شێوە کۆنتی پاڵەوانی خولی ئیتاڵی 4 جار لەگەڵ یۆڤانتۆس 3 جار و جارێکیش لەگەڵ ئینتەرمیلان و پاڵەوانی خولی ئینگلیزی ئینگلتەرا لەگەڵ چێڵسی جارێک، پەیوەندی بە گەڕانەوەی بۆ تیپی خانمە پیرەکە هەیە بۆ ئەوەی شوێنی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری بگرێتەوە لە ئەگەری ڕۆشتنی.