خەندان سپۆرت
کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکردوە، خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما ئۆفەری یانەی چێڵسی ڕەتکردوەتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتو سەرکردایەتی تیمەکەی بکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کارگێڕانی بلوز لە چەند هەفتەی ڕابردودا پەیوەندییان بە سپێشل ونەوە کردوە، بۆ ئەوەی هەوڵی ڕازیکردنی بدەن لە پێناو ئەوەی وەرزی داهاتو سەرکردایەتی تیمەکە بکات، دوای ئەو ئەنجامە کارەساتبارانەی لەم وەرزەدا لە خولی ئینگلیزی بەدەستیهێنا، بەڵام راهێنەرە 60 ساڵانەکە ڕازی نەبو بگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیەی کە دو سەردەمی پێشو ڕاهێنانی تێیدا بەسەر بردوە.
مۆرینیۆ هێشتا داهاتوی خۆی لەگەڵ ڕۆما یەکلایی نەکردوەتەوە، چونکە گرێبەستەکەی لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت، بەڵام ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بەنیازە لەگەڵ جیالۆرۆسی بمێنێتەوە، لانیکەم تاوەكو کۆتایی گرێبەستەکەی.