خەندان سپۆرت
خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما چاوی لە گواستنەوەی جۆیل ماتیپی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵە.
ئێستا ئەو یاریزانە تەمەن 31 ساڵە کەمێک زیاتر لە ساڵێک ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ یانەی سورەکان.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە زۆر سەرسامە بە ئاستی ماتیپ و حەز دەکات لە هاوینی ئەمساڵدا بیهێنێتە تیمەكەی پایتەخت.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی ڕیدز پێشتر ڕەزامەندی دەربڕیوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماتیپ یانەكە جێبهێڵێت.
ماتیپ لە چەند هەفتەی ڕابردودا لەلایەن بریکارەکانیەوە پێشکەشی یانەی یۆڤانتۆس و میلان کراوە.