خەندان سپۆرت
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانەی چێڵسی دەتوانێت لە درەنگانی ئەمڕۆدا پۆستی ڕاهێنەر پێشکەش بە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بکات.
ئەمڕۆ پۆڵ وینستانلی و لۆڕێنس ستیوارت، بەرپرسانی بلوز، کە سەرکردایەتی گەڕان بەدوای جێگرەوەی گراهام پۆتەر دەکەن، کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر پۆچیتینۆ، پێش ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، لە لۆس ئەنجلۆس چاویان پێی بکەوێت، لەوێ دەتوانن ئۆفەرێکی گرێبەست پێشکەش بکەن.
وە ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ئەگەر ڕاهێنەرەكەی تۆتنهام و پاریس سانجێرمان ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکات، ئەوە دەستبەجێ سەرکردایەتی تیپەکە دەگرێتە ئەستۆ، دەبێتە جێگرەوەی فرانک لامپارد ڕاهێنەری کاتی و یارییەكانی ئەم وەرزە لەسەر دەستی ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینیە تەواو دەكرێت.