گواردیۆلا: بردنەوەی پریمەرلیگ هاوتای بردنەوەی چامپیۆنس لیگە

02:58 - 29/04/2023

911جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی بە هاوتای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ دەزانێت.

مان سیتی وەک پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوی پریمەرلیگ سەیر دەکرێت لەم وەرزەدا، بەتایبەتی دوای بردنەوەی ئەم دواییەی بەرانبەر ئارسناڵ.

گواردیۆلا لەو بارەییەوە وتی: خولی نایابی ئینگلیزی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە، جارێکی دیكە پاڵەوان بون ئاستێکە هاوتایە لەگەڵ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ، چونکە هەمو هەفتەیەک بۆ ماوەی 10 مانگ بەرانبەر هەموان یاری دەکەیت.

مان سیتی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە تیایدا ڕوبەڕوی یانەی ڕیال مەدرید دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە ڕێگەی خۆیدا بایرن میونشنی دوچاری شكست كرد.