فێردیناند: تەنیا ڕیال مەدرید دەتوانێت مانچستەر سیتی ڕابگرێت

03:19 - 27/04/2023

1963جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕیۆ فێردیناند یاریزانی پێشوی مانچستەر یونایتد پێیوابو ڕیال مەدرید یەکەم ڕکابەری مانچستەر سیتییە لە چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا.

بەو پێیەی هەردو یانە لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕوبەڕوی یەکتر دەبنەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی سیتی دەتوانێت سەرجەم یارییەکان بباتەوە لە پریمەرلیگ، بەڵام چامپیۆنس لیگ جیاوازە.

 یاریزانە پێشوەكەی ئینگلتەرا ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ گوێدانە ئەو ئاستەی یانەی ڕیال مەدرید لە یارییەکەدا نیشانیدەدات، ئێمە شاهیدی مێژوی ئەو یانەیە بوین لە چامپیۆنس لیگدا و دەتوانن لە هیچەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنن، بەو پێیەی تیپەکە یاریزانی ئاست بەرزی جیهانی لە هەمو پۆستەکاندا هەیە و ئەزمونی زۆری هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مانچستەر سیتی.