خەندان سپۆرت
چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی لەم دواییانەدا ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی یانەی نەسری سعودی و هاوبەشەکەی، جۆرجینا ڕۆدریگێز ئاشکرا دەكەن.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە زاری کوینتۆن ئاریس، دەرونناسێکی پورتوگالی، کە شیکاری بۆ هەڵسوکەوتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڕۆدریگێز کردوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی "نۆیچی داسترێلێس"ی پورتوگالی شەوی ئەستێرەکان، ڕایگەیاندوە: "رەنگە ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا جیاببنەوە".
هەروەها وتیشی: ڕەفتار دو شت نیشان دەدات، یەکەمیان ئەوەیە کە ژیانی رۆناڵدۆ دڵخۆش نییە و تاوەكو زیاتر لە دایکی دۆلۆریس ئاڤێرۆ دور بێت، توندتر دەبێت، وە هەموومان دەزانین بۆچی تادێت لە ناو خێزانەکەی نامۆ دەبێت.