خەندان سپۆرت
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، یارییەکەی ئارسناڵ لە قۆناغی داهاتوی خولی ئینگلیزی وەک یاری کۆتایی وایە.
گواردیۆلا وتی: من بە یاری کۆتایی دەزانم بەرانبەر بە تیپێک کە تاوەكو ئێستا باشترینی ئینگلتەرایە و بە پێنج خاڵ لە پێش ئێمەوەیە.
و ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم لەو یارییەدا پاڵپشتی هەمو خەڵکی مانچستەر بەدەستبهێنین، هیوادارم لەم ڕۆژەدا مانچستەر شین بێت، چونکە لە خولەکی یەکەمەوە پێویستمان بەم پاڵپشتییە هەیە بەهۆی زانیاری باشی من لەسەر هەر ڕکابەرێک ئێمە ڕوبەڕوی دەبینەوە.
و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەزانم هەرچەندە لە کۆتا 3 یاریدا یەکسان بون، بەڵام شێوازی یارییەکانیان نایاب و سەرنجڕاکێشە، ئەستەمە بتوانین بیانوەستێنین، دەبێت ئامادەکارییەکی باش بۆ ئەو یارییە بکەین.
وە لە درێژەی قسەکانیدا وتی یارییەکەی ئارسناڵ گرنگ و گەورەیە بۆ ئێمە، دەزانین بردنەوە هیوایەکی گەورەمان پێدەبەخشێت کە نازناوەکە بەدەستبهێنین، چونکە هەمو شتێک لە دەستی ئێمەدایە.
وە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بردنەوەی پاڵەوانێتی خولی نایابی ئینگلیزی کارێکی ئاسان نییە، چونکە لە ماوەی 11 مانگدا بەجدی خۆت ئامادەکاری و پلان و ڕاهێنان دەکەیت، ئێمەش دەمانەوێت دۆخی ئێستا لە بەرژەوەندی خۆمان بقۆزینەوە.
و جەختیشی کردەوە: هیوادارم یاریگای ئیتیحاد سێ کاتژمێر پێش دەستپێکردنی یارییەکە پڕ بێت لە هاندەران، من هێزی ئارسناڵ دەزانم، من سەیری یارییەکەیانم نەکرد بەرانبەر ساوسهامپتۆن، بەڵام سەیری گێمی یەکەمم کرد بەرانبەر لیڤەرپول و... زۆر بەهێز بون، هەروەها لە نیو کاتژمێری یەکەمدا بەرانبەر وێستهام.
لە کۆتاییدا سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئارتێتا دەڵێت: زۆرجار یەکتر نابینین، چونکە من لە مانچستەرم و ئەویش لە لەندەنە و سەرقاڵی تیمەکانمانین، بەڵام من قەدری دەزانم و ڕێزی لێدەگرم و هەمو ئەو سۆزەمان هەیە کە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە ، ئەو پێشتر ئەوە دەزانێت.