خەندان سپۆرت
بێرناردۆ سیلڤا یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی متمانەی خۆی بە توانای تیمەکەی دوپاتکردەوە بۆ ئەوەی تۆڵە لە ڕیال مەدریدی ئیسپانی بکاتەوە کاتێک هەردو یانە لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ روبەروی یەكتر دەبنەوە.
وتەکانی ئەو یاریزانە دوای ئەوە هات کە تیمەکەی بۆ سێیەم جار لەسەریەک سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە کۆی گشتی هەردو یارییەكەدا بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ لە بایرن میونشنی بردەوە.
یانەی ڕیال مەدرید ڕەتیکردەوە بێرناردۆ سیلڤا لە کۆتا وەشانی چامپیۆنزلیگ بگاتە یاری کۆتایی، دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی کیشوەریدا بە شێوەیەکی دراماتیکی لە مانچستەر سیتی بردەوە.
هەروەها سەبارەت بە چانسی تۆڵەسەندنەوە لە ڕکابەرەکانیان لەم وەرزەدا، سیلڤا وتی: هیوادارم وابێت، بەڵێ، بە دڵنیاییەوە هەوڵبدەین بۆ بەدەستهێنانی ئەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەست دەکەین تیمەکە لە ئێستادا زۆر متمانەی بە تواناکانی هەیە، پێموایە سەردەکەوین.
بڕیارە یاریی گەڕانەوەی نێوان ڕیال مەدرید و سیتی لە نۆی مانگی ئایاری داهاتو لە ئیسپانیا بەڕێوەبچێت، پێش ئەوەی لە 17ی هەمان مانگ لە یاریی گەڕانەوەی نێوانیان لە ئینگلتەرا روبەروی نوێ بکرێتەوە.