خەندان سپۆرت
تیێری هێنری ئەفسانەی ئارسناڵ ئاماژەی بەوەدا کە شتێک دەتوانێت تیپی پێشوی لە نازناوی خولی ئینگلیزی جیابکاتەوە بۆ وەرزی ئێستا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا کە کێشەکەی لەگەڵ ئارسناڵدا بێتوانایی کۆنترۆڵکردنی هەستەکانیانە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ئەنجامە باشەکان.
هێنری ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسانە بە باشی درک بەو دۆخە بکرێت کە تیمی لەندەن تێیدا دەژی بەهۆی پێشەنگی لە خولی ئینگلیزی، بەڵام کارێکی باش نییە، دەبێت بە شێوەیەکی باشتر کۆنترۆڵی هەستەکانیان بکەن.
لە کاتێکدا ئارسناڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و بە 4 خاڵ لە دوای مان سیتی پلەی دوەمەوەیە.