خەندان سپۆرت
نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی بەڕازیلی، هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت کاتێک لە بەڕازیل بو بۆ تەواوکردنی بەرنامەی چاکسازییەکەی لە پێکانەکەی کە توشی بوەو بەو هۆیەشەوە لە مانگی شوباتی ڕابردوەوە لە یاریگاکان دوری خستەوە، پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە تاوەكو کۆتایی ئەم وەرزە نەتوانێت بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە پاژنەی پێی.
نەیمار لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" ئاشکرایکردوە، کە ئامادەیە پێشوازی لە یەکەم منداڵی بکات لە خۆشەویستەکەی کە كچە مۆدێل برونا بیانکاردییە.
نەیمار تەمەن 29 ساڵ، باوکی منداڵێکی دیکەیە، كە لە ساڵی 2011 لەدایک بوە.