پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ

04:59 - 17/04/2023

3099جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پێکهاتنی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یەکلایی بووەوە، بۆ ئەوەی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕوبەڕوی چێڵسی ببێتەوە.

سبەی ئێوارە، سێشەممە، ستامفۆرد بریج میوانداری ڕوبەڕوبونەوەی داهاتو دەکات، یارییەكە لە كاتژمێر 10:00ی شەو بە كاتی باشوری كوردستان بەڕێوە دەچێت.

یارییەکەی گەڕی یەکەم بە بردنەوەی هەڵبژاردەی شاهانە بە دو گۆڵ بەبێ وەڵام کۆتایی هات، کە لەلایەن کەریم بنزیما و مارکۆ ئاسێنسیۆ تۆمارکرا، لە یارییەکەدا کە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچو.


پێشبینی دەکرێت کە ڕیال مەدرید پێکهاتەکەی بەرانبەر چێڵسی یاری بکات

گۆڵپارێز.. تیبۆ کۆرتوا

هێڵی بەرگری.. دانی کارڤاخال، ئیدێر میلیتاو، دەیڤد ئالابا، ئێدوارد کاماڤینگا

هێڵی ناوەڕاست.. تۆنی کرۆس، فێدریکۆ ڤالڤێردی، لۆکا مۆدریچ

هێڵی هێرشبەری.. ڕۆدریگۆ گۆس، کەریم بنزیما، ڤینیسیۆس جونیۆر

ڕیال مەدرید ئەو یانەیەیە کە زۆرترین جار چامپیۆنزلیگی لە مێژودا بەدەستهێناوە، بەو پێیەی 14 جار جامی جامەکەی بەرزکردۆتەوە.