خەندان سپۆرت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردوە، بایرن میونشن سزای بەسەر یاریزانە سەنیگالییەکەی سادیۆ مانێدا سەپاندوە، دوای ئەوەی لەگەڵ لیرۆی سانێی هاوڕێی تیپەکەیدا شەڕیان کردوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئەنجامی 0-3 گۆڵ لە یانەی مانچستەر سیتی دۆڕا.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە مانێ لە ژوری خۆگۆڕین لە دەموچاوی سانی داوە، هەروەها دوای شەڕەکە لێرۆی سانێ خوێنی لێدەهات، کە یاریزانانی دیکەی تیپەکە دەستوەردانیان کردوە بۆ ئەوەی لەیەکتر جیابکەنەوە، بۆیە یانەکە لە دوایین یاری هۆفنهایم بڕیاریدا ئەو یاریزانە ڕابگرێت و بڕیاریدا بە غەرامەکردنی لە ڕوی داراییەوە.
تۆڕی "سکای سپۆرت ئەڵمانیا" ئاماژەی بە قەبارەی غەرامە داراییەکە کردوە، کە یانەکە لە بەیاننامە فەرمییەکەیدا وردەکارییەکانی ئاشکرا نەکردوە، بەو پێیەی غەرامە بڕی 300 هەزار یۆرۆ بوە، کە بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ یاریزانە پێشوەکەی لیڤەرپول.
وە لە کۆتاییدا وتی: ئەم سزایە ڕەنگە زۆرترین بێت لە مێژوی هەر یاریزانێکدا کە تاوەكو ئێستا درێسی بایرن میونشنی لەبەر کردبێت.