کلۆپ: ئەم بڕیارە لە لیڤەرپول لەدەرەوەی کۆنترۆڵی منە

03:57 - 15/04/2023

1906جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپول لە میرکاتۆی هاوینی داهاتودا لێدوانێکی لەسەر هەڵوێستی یانەی دا.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە زاری كلوپەوە ڕایگەیاندوە، بڕیاری بودجەی مێرکاتۆ لە لایەن خاوەنەکانی یانەکەوە دێت، بڕیارەکانی دیکەش لە ستافی تەکنیکییەوە دێت.

كلۆپ وتیشی: ئەگەر بڕیارە بودجە وەک خۆی بمێنێتەوە، دەبێت هەمو شتێک بکەین کە لە تواناماندا بێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، یانەکانی دیکە دەتوانن لە هەندێک بارودۆخدا لەڕوی خەرجکردنی پارەدا لە ئێمە زیاتر بن.

سەبارەت بە گرێبەستەکەی لەگەڵ جود بێلینگهام، ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند،  دەڵێت، "بە تێپەڕبونی کات نرخەکان دەگۆڕدرێن، دەبێت بڕیاری گونجاو بۆ یانەکە بدەین، ناتوانین توڕە بین ئەگەر نەمانتوانی تواناكانی یاریزانێك بەدەست بهێنین".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت کێشەکە چارەسەر بکەین، سەیرکردنی تیمەکانی دیكە کە ڕیزەکانیان بەهێز دەکەن، خۆش نییە، دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەین.

لە کۆتاییدا وتی: ڕەنگە لە ماوەی هاوینەی مێرکاتۆدا ئارەزوی گواستنەوەی 12 یاریزان لە هێڵی ناوەڕاست بکەین، ئەمەش شتێکی باشە، هیوادارم گرێبەست لەگەڵ هەندێکیان بکەم.