کلۆپ خەون بە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی هێڵی ناوەندی ریال مەدریدەوە دەبینێت

03:35 - 13/04/2023

2984جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکردوە، لیڤەرپوڵ جارێکی دیکە ئارەزوی خۆی بۆ گواستنەوەی ئۆریلیان چۆامینی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید نوێکردەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە بکات لە ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو.

دیارە کلۆپ هاندەرێکی گەورەی چوامینییە، دوای ئەوەی لیڤەرپول هاوینی ڕابردو لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ مۆناکۆ هەوڵی گواستنەوەی چوامینی دا، بەڵام ئەو یاریزانە لاوە پێی باشتر بو ڕو لە ڕیال مەدرید بکات بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵەکە لە وەرزی یەکەمیدا نەیتوانی تواناکانی خۆی بۆ ڕیال مەدرید نیشان بدات و بە هۆی بونی یاریزانانی وەک کاماڤینگا و لۆکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس کێشەی زۆری هەبو بۆ ئەوەی بچێتە ناو پێکهاتەی سەرەكییەوە و ڕەنگە یانەی ڕیال مەدرید ئامادەبێت لە كۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری بێت.