خەندان سپۆرت
ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، تۆماس مۆلەر دوپاتی کردەوە کە تیمەکەی ڕەتیدەکاتەوە دەستبەرداری سەركەوتن بێت، دوای ئەوەی لە یاریی چونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بە ئەنجامی 0-3 گۆڵ لەسەر دەستی مانچستەر سیتی دوچاری شكست هات.
مۆلەر دەڵێت: لەڕاستیدا ئێمە لە ئێستادا لە دۆخێکی باشدا نین، ئێستا سەختە سەرمان بەرز بکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت 3 خاڵ بەدەستبهێنین بەرانبەر هۆفنهایم لە خولی ئەڵمانیا پێش ئەوەی خۆمان بۆ یاریی گەڕانەوە ئامادەبکەین.
وە سەبارەت بە قەرەبوکردنەوەی ئەنجامەکە لە یاری گەڕانەوەدا، یاریزانە ئەڵمانییەکە جەختی لەوە کردەوە کە "هەمو شتێک لە تۆپی پێدا ئەگەری هەیە روبدات".
هەردو یانە چوارشەممەی داهاتو جارێکی دیکە روبەروی یەکتر دەبننەوە و ناسنامەی تیمی سەركەوتو بۆ قۆناغی پێش کۆتایی لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا یەکلایی دەکەنەوە.