یاریزانی باسکە ئەمریکی گراینەر خەریکی ئامادەکردنی کتێبێکە دەربارەی زیندانیکردنی لە ڕوسیا

03:35 - 12/04/2023

1345جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بریتنی گرینەر، ئەستێرەی تۆپی باسکەی ئەمریکی ڕایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی کتێبێکە دەربارەی دە مانگ زیندانیەکەی لە ڕوسیا تاوەكو مانگی کانونی دوەمی ڕابردو، ئەوکات دوای ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن ئازادکرا.

ئەو کتێبە کە تاوەكو ئێستا ناوی نەزانراوە، بڕیارە لە ساڵی 2024 چاپ بکرێت، بە گوتەی ئەلفرێد ئەی نۆپف.

ماڵەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بریتنی باسی لە ئەزمونی "دڕندە و سوریال" و "لایەنە ترسناکەکانی ژیانی ڕۆژانە" لە ڕوسیا کردوە.

گرینەر بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکرا، کاتێک لە شوباتی 2022 گەیشتە ڕوسیا بۆ یاریکردن بۆ تیپی یێکاتێرینبۆرگ دوای کۆتایی هاتنی وەرزی خولی ئەمریکی، کە ئەمەش خویەکی باوی خانمانی یاریزانانی باسکەیە.

سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دواتر گواسترایەوە بۆ زیندانێکی ناوەڕاستی ڕوسیا، دوای دانوستانێکی درێژخایەن ئازادکرا لە بەرانبەر ئازادکردنی ڤیکتۆر بۆت، كە بازرگانی چەکی ڕوسیە لە ئەمریکا سزای 25 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

گراینەر ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستگیرکردنی "سەرەتای قۆناغێکی خەیاڵنەکراو بوە لە ژیانمدا، بۆیە تاوەكو ئەو کاتە ئامادە نەبوم باسی بکەم".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تاکە هۆکارێک کە بۆ کارەکەم چومە ڕوسیا، ئەوە بو کە هاوسەرەکەم و خێزانەکەم و هاوکارەکانم شانازیم پێوە بکەن.