خەندان سپۆرت
مایکل بالاکی ئەستێرەی پێشوی بایرن میونشن و ئەڵمانی پێشبینی دەکات یانە باڤارییەکە لەم وەرزەدا نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.
بالاک وتی: بێلایەن دەبم، تەنانەت ئەگەر بایرن لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕوبەڕوی چێڵسی ببێتەوە، بەڵام، لە هەمان کاتدا پێشبینی دەکەم بایرن میونشن نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
بالاک ڕەوایەتی بە چاوەڕوانییەکانی خۆی هێنایەوە بۆ ئەو کوالیتییەی کە تیپی باڤاریا لەم وەرزەدا خاوەنییەتی.
وە لە درێژەی قسەکانیدا وتی هیچ تیپێک نییە پاڵێوراو بێت بۆ بردنەوە بەرانبەر بایرن میونشن و ڕونیکردەوە "ئەگەر مانچستەر سیتییان ڕوخاند، ئەوا پێویست ناکات دوای ئەوە لە کەس بترسن".