خەندان سپۆرت
ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی، کیڤن دی برۆین دوپاتیکردەوە کە تیپەکەی سەرنجی لەسەر بردنەوەی یارییەکانی لە خولی ئینگلیزییە، هەروەها گرنگی بەو یارییانە نادات کە ئارسناڵی پێشەنگ ئەنجامی دەدات.
گەنەرز بە 6 خاڵ لە پێش مان سیتی دوەمەوەیە، یارییەکەش بۆ کوڕانی پیپ گواردیۆلا دواخراوە، هەروەها لوتکەیەک کە دواتر لە یاریگای ئیتیحاد کۆیان دەکاتەوە.
دی برۆین وتی: تەنها ئەو شتانە دەتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین کە دەتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین، دەزانین قۆناغە سەختەکان لە پێشە و لە هەمو یارییەکدا دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتر لە وەرزەکانی پێشودا بەم دۆخەدا تێپەڕین، بۆیە تەنیا سەرنجمان لەسەر ئەو کارانە دەبێت کە ئەنجامی دەدەین.