خەندان سپۆرت
ڤێرجیل ڤان دایک یاریزانی یانەی لیڤەرپول لێدوانێکی دا لەسەر یارییەکەی تیمەکەی بەرانبەر ئارسناڵ لە گەڕی 30ی خولی ئینگلیزی كە بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ كۆتای هات.
ڤان دایک لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" نوسیویەتی: یارییەکی شێتانە! وەرزێکی ناجێگیرە بە دڵنیاییەوە، ئەمە ئەو ئاستە نییە کە ئێمە لەسەری ڕاهاتوین، چ بە تاک یان بە کۆمەڵ، بۆیە دەبێت پێکەوە یەکبگرین.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ڕێگەی کاری قورسەوە هەمومان باوەڕمان وایە دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی پێکەوە ساتی تایبەتتر دروست بکەین.
لە کۆتاییدا وتی: ئەم تیپە هەرگیز وازناهێنێت و هەرگیز خۆمان بە دەستەوە نادەین.