مۆرینیۆ: هەمو کەسێک دەتوانێت ڕەخنە بگرێت

03:59 - 09/04/2023

1490جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما گاڵتەی بە ئەنتۆنیۆ کاسانۆی یاریزانی پێشوی ئیتاڵیا کرد، دوای لێدوانەکانی یاریزانە ئیتاڵیەكە و ئەگەری گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ مەشقەکانی یانەی ڕیال مەدرید.

کاسانۆ وتی: ئەگەری ئەوە هەیە مۆرینیۆ بگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید، بەڵام ئەگەر ڕاهێنەرێکیان بوێت بۆ پڕۆژەکەیان پێویستە قسەی لەگەڵ نەکەن، مۆرینیۆ گرنگی بە تۆپی پێ نادات، حەزی لە کار نییە، نازانێت چۆن بتوانێت پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکات، لەو ڕۆژانەوە تەنها بەهۆی لێدوانەکانی لەگەڵ میدیاکانەوە ناسرابو.

مۆرینیۆ لە وەڵامدا وتی: هەمو کەسێک دەتوانێت ڕەخنە بگرێت و بیر لەوە بکاتەوە کە چی دەوێت.

و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵام لە کاتێکدا کاسانۆ چێژ لە کاتەکانی ئێستای وەردەگرێت و پشو دەدات، ئەوانی دیكە بە جدی کار دەکەن، کاسانۆ لە یانەی ڕۆما و ئینتەرمیلان و ڕیاڵ مەدرید یاری کردوە، ئەوان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ تەنیا بەهۆی درێسەكەیەوە یادیان دەکرێتەوە، لەگەڵ ڕۆما جامی سوپەری بردەوە بەبێ یاریکردن، لە ئینتەرمیلان تەنانەت جامی لۆمباردیشی نەبردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام هەموان دەزانن من چیم لەگەڵ ئینتەرمیلان و ڕیال مەدرید و تەنانەت ڕۆما بردوەتەوە، ڕەنگە کێشەی لەگەڵ من هەبێت، بەڵام من لەگەڵیدا كێشەم نییە.

لە کۆتاییدا وتی: ئەمە دەڵێم چونکە ئەو تەمەنی 40 ساڵە و من تەمەنم 60 ساڵە، جارجارە لەو ژیانەدا پێویستە بچێتە بۆڵینگ و مارکۆ لیڤیا بناسێ و کەمێک کاتێکی خۆش بەسەر ببات.