گواردیۆلا: دوو دەیە لەگەڵ مێسی و ڕۆناڵدۆ ژیاوین، ئێستا کاتی هالاندە

02:02 - 09/04/2023

1334جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دوپاتی کردەوە کە بردنەوەکەیان بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ لە یانەی ساوسهامپتۆن، بەو شێوەیە ئاسان نەبووە کە ئەنجامەکە دەریدەخات.

گواردیۆلا وتی: ساوسهامپتۆن لە نیوەی یەکەمدا سەرسوڕهێنەر بو و بەختمان هەبو پێش کۆتایی نیوەی یارییەکە گۆڵمان تۆمارکرد، بەڵام گۆڵی دوەم زۆر باشتر بو.

گواردیۆلا هەروەها باسی لە هالاند کرد و وتی: گۆڵی دوەم سەرسوڕهێنەر بو، ئاسان نییە تۆپ لە ئاسمان بگریت و لێی بدەیت، بەڕاستی بەهرەکەی سەرسوڕهێنەرە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دو دەیە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ژیاوین، بەڵام ئەگەر هالاند لە هەمان ئاستدا بەردەوام بێت گۆڵێکی زۆر تۆمار دەکات.