سکۆلز بۆ مانچستەر یونایتد: بیر لە هێنانی هاری کەین مەکەنەوە

03:46 - 08/04/2023

1475جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەفسانەی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆڵ سکۆڵز ڕایگەیاند، هاری کەین، هێرشبەری یانەی تۆتنهام، یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ڕازی نابێت بە گواستنەوەی بۆ ئۆڵدترافۆرد.

مانچستەر یونایتد لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی هێرشبەرێکی گونجاو بۆ جێگرتنەوەی ڕۆشتنی ئەستێرە پورتوگالییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی نەسری سعودیە.

سکۆلز دەڵێت: پێموایە هاری کەین زۆر دڵخۆشە بە بونی لە تۆتنهام، ئەگەر بیەوێت بچێتە یانەیەکی دیكە، ئەوا دو ساڵ لەمەوبەر دەچووە یانەی مانچستەر سیتی.

ئەو ئەستێرەیە داوای لە ئێریک تێن هاگ کرد "ئامانجەکانی لە هێرشبردندا دور لە هاری کەین دابنێت، بۆ ئەوەی کات بەفیڕۆ نەدات، چونکە تۆتنهامی خۆشدەوێت و پێموانییە لە هاویندا بڕوات".