ئینریکی "تەحەدا"ی ڕیاڵ مەدرید دەکات

03:03 - 06/04/2023

3779جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پێشوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی سەرکردایەتیکردنی چێڵسی لە قۆناغی داهاتودا.

ئینریکی پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا جێهێشت، دوای مۆندیالی 2022ی قەتەر و تاوەكو ئێستاش ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی هیچ تیمێكی دیكەی لە ئەستۆ نەگرتوە.

وە هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لویس ئێنریکییان بەستەوە بە دەستبەسەرداگرتنی سەرکردایەتی تەکنیکی چێڵسی، دوای ئەوەی گراهام پۆتەر لە سەرکردایەتی تیەكەی لەندەن دورخرایەوە، بەهۆی دابەزینی ئەنجامەکانی خولی ئینگلیزی.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی "ئەل چێرینجیتۆ"، لویس ئێنریکی دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لە کاتی یاریی گەڕانەوەی یانەی ڕیال مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتو بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە ڕۆژی دوشەممەی داهاتو ئێنریكی وەک ڕاهێنەری چێڵسی ڕابگەیەنرێت.

ئێنریکی دوێنێ چوارشەممە بە یاوەری ئیڤان دی لا پێنا بریکارەکەی گەیشتە لەندەن بۆ تەواوکردنی دانوستانەکانی لەگەڵ چێڵسی و واژۆکردنی گرێبەستە فەرمییەکان.

وە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئێنریکی بوە هەڵبژاردەی یەکەم بۆ ئیدارەی چێڵسی، پێش جولیان ناگێلسمانی ڕاهێنەری پێشوی بایرن میونشن، چونکە بەرپرسانی بلوز قەناعەتیان بە شێوازی یاریکردنی هەبووە کە پەیوەستە بە فشار و چڕی، ئەمە جگە لەوەی توانای پێکهێنانی تیمێکی هەیە کە گەنجێکی زۆر لەخۆدەگرێت.

لە لایەكی دیكەوە فابریزیۆ رۆمانۆ باس لەوە دەكات كە لامپارد تاوەكو كۆتای ئەم وەرزە ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی چێلسی پێ دەدرێت.

نیشانەکردن

#چێڵسی #ریال مەدرید