ئۆفەرێکی گەورە بۆ مۆرینیۆ لە سعودیەوە

01:35 - 06/04/2023

1626جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی ئیتاڵی کۆریێری دێلا سێرا ئاشکرایکردوە، خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی، ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، ئۆفەرێکی گەورەی پێگەیشتوە بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سعودیە، کە ئەگەر قبوڵبکرێت، دەبێتە گرانترین ڕاهێنەر تاوەكو ئێستا لە مژوی تۆپی پێ.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، مۆرینیۆ لە ماوەی دو ساڵدا ئۆفەری 120 ملیۆن یۆرۆی پێگەیشتوە، واتە هەمو ساڵێك 60 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت وەك موچە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی هێرڤی ڕێناردی ڕاهێنەری فەرەنسی، كە لە هەنگاوێکی سەرسوڕهێنەردا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی خانمانی فەرەنسی بکات.

ناوی زۆر بەهێز هەبون بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی سعودیە بکەن بۆ شوێنگرتنەوەی ڕێنارد، لەنێویاندا زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی.

جێگای سەرنجە گرێبەستەکەی مۆرینیۆ لەگەڵ ڕۆما لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت.

نیشانەکردن

#رۆما #مۆرینیۆ