ئارسناڵ بەدوای جێگرەوەی ئارتێتا دەگەڕێت

12:34 - 06/04/2023

4271جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردوە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لەم ماوەیەی ئێستادا دەستیکردوە بە بیرکردنەوە لە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ ڕاهێنەری ئیسپانی، میکێل ئارتێتا.

هۆكاری هەوڵەكانی كاربەدەستانی ئارسناڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ناوی ئەو راهێنەرە لە لیستی ئەو ڕاهێنەرانەدایە کە پاڵێوراون بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتودا سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدرید بکەن، وەک جێگرەوەیەک بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی کە ئەگەری هەیە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەجێدەهێڵێت و بەرەو بەڕازیل بڕوات بۆ ئەوەی سەرکردایەتی تیمی زەرد پۆشەكان بکات.

ئەو یانە ئینگلیزیە داوای یارمەتی لە یەکێک لە ناوە گەورەکان دەکات بۆ ڕاهێنانی تیپەکە، بە سەرۆکایەتی ڕۆبێرتۆ دی زێربی ڕاهێنەری یانەی برایتۆن، کە وەرزێکی نایاب لەگەڵ تیپەکەی پێشکەش دەکات سەرەڕای سەرکردایەتیکردنی تیپەکەی چەند هەفتەیەک دوای دەستپێکردنی خولەکە دوای... ڕۆشتنی گراهام پۆتەر بۆ چێڵسی.