خەندان سپۆرت
هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی، هەوڵەکانی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری پێشوی ئەڵمانی ئاشکرا کرد بۆ گواستنەوەی بۆ لیڤەرپول لە ساڵی 2017.
لەو كاتەدا لیڤاندۆڤیسكی لەگەڵ بایرن میونشن یاری دەکرد، هەروەها لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەی تیمی باڤاریا لەگەڵ تیمە ئینگلیزییەكە لە یارییەکی دۆستانەدا لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی جامی ئۆدی لە "ئەلیانز ئارێنا" ئەو داوایەی ئاراستەی ئەو هێرشبەرە كردوە.
یاریزانە پۆڵەندییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە لەگەڵ کلۆپ قسەی کردوە و لێی پرسیوە، “ئایا ناتەوێت بێیتە لیڤەرپول؟
دواتر سەیری یەکتریان کرد و پێکەنین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نازانێت ئەو جدییە یان نا، بەڵام گواستنەوە بۆ لیڤەرپول هەرگیز لە مێشکمدا نەبووە.