خەندان سپۆرت
یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپول باسی لە داهاتوی خۆی کرد دوای ئەوەی ئەنجامە خراپەکانی لەگەڵ یانەكەی لە قۆناغی ئەم دوایانەدا.
کلۆپ وتی: من پێم خۆش نییە کە دەبێت پشت بە سەرکەوتنەکانی ڕابردوم ببەستم، بەڵام لێرەم بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە کارکردن و جارێکی دیکە بگەڕێینەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ناتوانین بەردەوام بین لە یاریکردن بەو شێوەیە خراپەی لەم دواییانەدا نیشانمان داوە، بەڕاستی بێهیوا بوم لەوەی کە ئەم کارە دەکەین و دەبێت بە زوترین کات ڕێگەیەکی دەربازبون بدۆزینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستمان بە کاردانەوەی زۆر خراپە دوای ئەوەی بەرانبەر مانچستەر سیتی ڕویدا، بە تایبەتی گێمی دوەم بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نەبو.
وە لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە بارودۆخی پێکانەکان پێش ئەوەی ڕوبەڕوی چێڵسی ببنەوە و وتی: دەبێت سەبر بگرین، ناتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم لویس دیاز دەگەڕێتەوە، هێشتا پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بگەڕێتەوە، هەمان شت بۆ تیاگۆش دەگونجێت، ئێمەش دەبینێت چۆن کاردانەوەی دەبێت، بەڵام ئامادە نییە بۆ یارییەکەی سبەی.
لە کۆتاییدا كلۆپ وتی: هیچ پێکانێکی نوێ نییە، هیوادارین بە زوترین کات یاریزانە پێكراوەكان بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدەن بە خێرایی بگەڕێینەوە ئاستی راستەقینەی خۆمان.