خەندان سپۆرت
ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی ئاشکرایکردوە، یانەی چێڵسی بیر لە دانانی جێگرەوەیەک بۆ گراهام پۆتەر ناکاتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە لە پۆستەکەی دورخرایەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، چێڵسی هیچ پەلەیەکی نییە، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ گواستنەوەی جولیان ناگێلسمان.
باس لەوەش کرا کە ناگێلسمان یەکەم کاندیدە بۆ جێگرتنەوەی گراهام پۆتەر لە ستامفۆرد بریج، بەڵام خاوەنەکەی ئەمریکی نایەوێت پەلە بکات لە دانانی ڕاهێنەرێکی نوێ، و بیر لەوە دەکاتەوە وەرزی ئێستا لەگەڵ ڕاهێنەرێکی کاتی تەواو بکات.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، تۆد بۆیل بڕیاریدا برۆنۆ سالتۆری یاریدەدەری پۆتەر تاوەكو کۆتایی وەرز سەرکردایەتی تیپەکە بکات، بۆ ئەوەی ڕاهێنەرێکی دیكە نەیەت و هیچ لەبارەی تیپەکەوە نەزانێت و ئەنجامێکی کارەساتبارتری لێبکەوێتەوە.
جێگای سەرنجە بۆیلی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژەدان بە برۆنۆ سالتۆر، تەنانەت لە بەرانبەر ڕیال مەدریدیش لە چامپیۆنزلیگ، هەروەها متمانەی بە تواناکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە هەیە، کە سبەی لە خولی ئینگلیزی بەرانبەر لیڤەرپول ئەرکەکەی دەستپێدەکات.