مارسێلۆ بۆ هاندەرێک: هیوادارم مۆبایلەکەت بشکێت

04:07 - 30/03/2023

3582جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانی پێشوی یانەی ڕیال مەدرید، مارسێلۆ لە لایەن هاندەرێكەوە وێنەی دەگیرێت کە بە توڕەییەوە چێشتخانەکە بەجێدەهێڵێت، کاردانەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکەش ناپرۆفیشناڵ بو.

یاریزانە بەرازیلییەكە بە توڕەییەوە لە چێشتخانەیەکی قەرەباڵغەوە ڕۆیشت پێش ئەوەی تێبینی بکات کە یەکێک لە هاندەرەکان بە مۆبایلەکەی ڤیدیۆی تۆمار دەکات، بۆیە وەستا و سەیری کرد، و بە زمانی پورتوگالی پێی وت: هیوادارم مۆبایلەکەت بشکێت.

وەڵامی مارسێلۆ لە چێشتخانەکە لە ڕیۆ دی جانیرۆ زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێی توڕە کرد، یەکێک لە خەڵکی ناوچەکە وتی: کەسایەتییەکی گشتی دەبێت بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکات.

یەکێکی دیكەش دەشڵێت: تاوەكو ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە بۆچی ئەم یاریزانانە ملیۆنان وەردەگرن؟ ئەوە لەبەرئەوەیە کە زۆر سەرنجی خەڵک وەردەگرن و ئەرکی ئەوانە مامەڵەی باش لەگەڵ خەڵکدا بکەن، ئەگەر من مارسێلۆ بومایە، لە کەسی پەیوەندیدار نزیک دەبومەوە و دەمگوت براکەم، من نامەوێت کەس لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا بێزارم بکات، بە سادەیی ئەم قسەیەم دەكرد تەواو.

بەڵام دواتر هاندەران لایەنگری ئەو یاریزانە بەڕازیلییەیان کرد و وتی: یاریزانەکە ئاژەڵێکی باخچەی ئاژەڵان نییە، وێنەیەکت دەوێت؟ پرسی پێ بكە ئینجا وێنەكەی بگرە.

نیشانەکردن

#به‌رازیل