ئێڤرا: خەریک بو گاری نێڤڵ بکوژم

03:20 - 30/03/2023

1865جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پاتریس ئیڤرا یاریزانی پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکرای دەکات کە چۆن لە کاتی مەشقەکانی یانەکەدا نزیك بوە لەوەی كە گاری نێڤڵ هاوڕێی پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد بكوژێت.

ئیڤرا دەڵێت: ئەگەر ڕاستگۆ بم، خەریک بو گاری نێڤڵ بکوژم، سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاهێنەر لەو کاتەدا ڕاهێنانی وەستاند.

و ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆیە لەبیرمە، تۆپەکەم بە من بو، دواتر گاری نێڤڵ هات و سەیڤێکی کرد و تۆپەکەی وەرگرت، بەڵام ئەو منی خستە سەر زەوی و منیش سەیریم کرد بەڵام ئەو لەبەردەممدا وەستابو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: منیش پێم گوت گاری، ناڵێی ببورە؟
سەیری کردم و وتی "وازم لێ بێنە" کاتێک ئەو قسەیەی کرد، ئەوە وای لە من كرد وەك كەسێك لەسەر شەقام ڕەفتار بكەم و وتم "ئاهە"، هەر وەک ئەوەی تۆ دەتەوێت"، من تەنها هەستام قاچەکانم پاک کردەوە وە پێموتم: "یارییەكە دەستی پێكرد".

و لە کۆتاییدا وتی: "تۆپەکە گەیشتە سنگی، من چوم و ڕامکرد و قاچەکانم خستە ناو سنگی، ئەویش بازێکی دا و کەوتە سەر زەوی.