خەندان سپۆرت
دانیلۆ دی ئەمبروزيۆ بەرگریکاری یانەی ئینتەرمیلان دوپاتیکردەوە کە ئامانجی تیپەکەیە بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
ئەم تیروپشکەش یانەی ئینتەرمیلان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا خستە بەرانبەر بەنفیکا، بەو مەرجەی سەربكەون بۆ قۆناغی داهاتو لە پێش کۆتایی بەرانبەر بە یەكێك لە یانەكانی ناپۆلی و میلان یاری دەكەن.
دی ئەمبرۆزیۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆرت میدیا سێت بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندوە، دڵخۆش نیم بە یاریكردن لەگەڵ بەنفیکا، بەڵام دەبێت قەناعەتمان هەبێت کە هەمو تیپەکان لە چامپیۆنزلیگ بەهێزن، دەبێت باوەڕمان بەوە هەبێت کە دەتوانین لە چامپیۆنزلیگدا زۆر دور برۆین، بەڵام دەبێت ئازار بچێژین و زۆر هەوڵبدەین.